ئادار 24, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • گۆڕانکارییەکانی «بن سەلمان» لە یاسای بنەڕەتیی عەرەبستاندا

لەقاودەری نائوداری نھێنییەکانی بنەماڵەی «ئالی سەعود» باسی بڕیاری پاشمیری سەعودیی کردووە بۆ گۆڕینی دوو بڕگەی یاسای بنەڕەتیی پاشایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم،«موجتەھید» لەقاودەری نائوداری نھێنییەکانی بنەماڵەی «ئالی سەعود» بە بڵاو کردنەوەی توییتێک ڕایگەیاند:«موحەممەدی کوڕی سەلمان» بە تەمایە سەرچاوە بوونی قورئان و سوننەت لە یاسای بنەڕەتی دا ھەڵوەشێنێتەوە.

«موجتەھید» ئەوەشی نووسیوە کە، پاشمیری سەعودی لە «سەعود قەحتانی» ڕاوێزکاری پێشووی خۆی داوای کردووە کە ڕێگایەک بۆ بە ھەند نەگرتنی ئەم بڕگانە بدۆزێتەوە.

«موجتەھید» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سەعود قەحتانی» توانیویەتی گەڵاڵەیەک بۆ نەھێشتنی کاریگەریی دین بە سەر قوتابخانەو زانکۆکانەوە دابڕێژێت و «بن سەلمانیش» پەسەندی کرد.

ناوبراو وتووشیەتی: دووھەمین بڕگە گوێزرانەوەی دەستەڵات بۆ کوڕو کوڕەزاکانیەتی. لە ئێستادا بە دووی ڕێگایەکەوەیە ھەتا براکەشی ڕازی کات لە باتی ڕەت کردنەوەی ئەم گۆڕانکارییە پشتیوانیی لێ بکات.

سەرپەیڤ