پەلاماری بە خۆفڕی ھێزە یەمەنیەکان بۆسەر باشووری عەرەبستان
ھێزە یەمەنیەکان لە وڵامی دەتسدرێژیەکانی رژێمی سعودی دەستیان دایە پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر باشووری عەرەبستان .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، دوای ئەوەی کە رژێمی سعودی بە فڕۆکە جەنگیەکانی دەستی دایە بۆردومانی فڕۆکەخانەی حودەیدە و ناوچە سڤیلەکانی ئەم پارێزگایە ، ھێزە یەمەنیەکانیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆڵەیان سەندەوە .
ھاوپەیماینی سعودی بانگەشەی ئەوە دەکات دوو خۆفڕی یەمەنی لە ئاسمانی باشووری عەرەبستان خستووەتە خوارەوە .
ئێوارەێ دوێنێ شەممە سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی توانایی موشەکیی و خوفڕیی سەنعا لە 6 ساڵی دوای دەستدرێژیی ھاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن گوتی : لە کاتی درێژەی دەستدرێژیی و گەمارۆ ، ئەمساڵ زیاتر لە ھەموو شەش ساڵی رابردوو لە دژی دوژمن ھەڵمەت ئەنجام ئەدەین .
رۆژی ھەینیش سەرتیپ یەحیا سەریع رایگەیاند ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ھەڵمەتێکی بەرفروانیان بە 18 خۆفڕ و 8 موشەکی بالستی لە قوڵایی خاکی عەرەبستان ئەنجامداوە .