ئادار 29, 2021 09:13 Asia/Tehran
  • ئەمریکا : محەمەد بن سەلمان بکوژ نیە و سزای سعودیەش نادەین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ره‌تیکرده‌وه‌ی پاشمیری سعودی‌ به‌ بکوژ ناوبه‌رێت، ده‌شڵێت سزای شانشینی سعودیه‌ ناده‌ین.

ئه‌نتۆنیۆ بلنکین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی(CNN)ی ئه‌مریکی رایگه‌یاند،" ره‌تیکرده‌وه‌ له‌سه‌ر کوشتنی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشو‌قچی، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی شانشینی سعودیه‌ به‌ بکوژ ناوبه‌رێت". 

رونیشیکرده‌وه‌، تێکچونی په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌گه‌ێنێت له‌ ناوچه‌که و بۆیه‌ له‌پلانماندا نیه‌ سزا به‌سه‌ر سعودیه‌ بسه‌پێنین‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ سه‌رکرده‌ی سعودیه‌ و رۆڵێکی گرنگی ده‌بێت له‌یه‌کلایکردنه‌وه‌ی هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌، به‌تایبه‌ت قه‌یرانی یه‌مه‌ن. 

له‌ مانگی (شوباتی /2) راپۆرتێکی هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشو‌قچی بڵاوکرده‌وه‌ و بەرپرسیارێتی کوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی سعودیه‌، به‌ڵام ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا ره‌تیکرده‌وه‌ سزای راسته‌خۆ بسه‌پێنێت به‌سه‌ر پاشمیردا.

له‌به‌رامبه‌ردا سعودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ راپۆرته‌که‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو،" ئه‌و راپۆرته‌ زانیاری زۆر هه‌ڵه‌ و نادروستی تێدایە لەبارەی سەرکردایەتی شانشینی سعودیه‌ که‌ جێگه‌ی  قبوڵکردن نیه"‌.

سەرپەیڤ