ئادار 30, 2021 02:21 Asia/Tehran
  • ئەنسارۆڵڵا: ھیچ مکوڕ بوونێک بۆ وەدی ھێنانی ئاشتییەکی دادگەرانەو گشت داگر بەدی ناکرێت

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن پێی داگرت: ھیچ مکوڕ بوونێک بۆ وەدی ھێنانی ئاشتییەکی دادگەرانەو گشت داگر بەدی ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەسیرە، «موحەممەد عەبدۆسسەلام» وتەبێژی ئەنسارۆڵڵا ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا نووسی: ئەمەی کە ھیچ ھۆگرییەک بۆ جیاکردنەوەی بابەتگەلی مرۆڤانە لە بابەتەکانی دیکەخ بەدی ناکرێت خۆی لە خۆی دا دەربڕی ئەوەیە کە، ھیچ مکوڕ بوونێک بۆ وەدی ھێنانی ئاشتییەکی دادگەرانەو گشت داگر لە ئاردا نییە.

«عەبدۆسسەلام» وتیشی: لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤ دۆستانە ھیچ جێگایەکی بۆ ڕێگارچارەی نیوەچڵ نەماوەتەوەو سوورین لە سەر ئەوەی کە ڕەوشتی مرۆڤانە قەت نابێ سات و سەودای پێوە بکرێت.

پێشتر وەزارەتی مافی مرۆڤی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بوو، ٤٣ ھەزارو ٥٨٢ کەسی سڤیل ھەر لە سەرەتای دەست درێژکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر ئەم وڵاتە کوژراون. 

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆدا.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە .

سەرپەیڤ