ئادار 30, 2021 16:37 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە بارەی ڕوودانی کارەسات لە «حودەیدە» دا

سەرۆکی لێژنەی شۆڕشی باڵای یەمەن لە بارەی روودانی کارەساتی دڵتەزێن لە ئەنجامی تەقینەوەی نەوتبەرەکەی «سافر» لە بەندەری «حودەیدە» وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ڕووسیا ئەلیەوم، «موحەممەد عەلی حوسی» سەرۆکی لێژنەی شۆڕشی باڵای یەمەن و لە ڕابەرانی ئەنسارۆڵڵا بە بڵاو کردنەوەی توییتێک، داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە ڕێککەوتننامەی نەوتبەری «سافر» لە گوێئاوەکانی «حودەیدە» لە ڕۆژئاوای یەمەن ڕاپەڕێنێ.

حوسی وتیشی: ئەگەر لە ئەنجامی تەقینەوەی نەوتبەری سافر کارەساتێکی ژینگەیی ڕوو بدات، ھەموو شتێک لەم بەندەرەدا بۆ ماوەیەکی نەک ھێندەش کورت پەکی دەکەوێت.

نەوتبەری «سافر» ئەوە بۆ چوارساڵ دەڕوات کە لە نزیکی بەندەری «ڕەئس عیسا» لە حودەیدە لای داوەو ھەڵگری زیاتر لە ملوێنێک بەرمیل نەوتی سوکی «ماریب»ـە.

سەرپەیڤ