نیسان 02, 2021 17:22 Asia/Tehran
  • پشتگریی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بانگەشەی کرد ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بۆ ناوچەکە قارانجی زۆری لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشتییەوە ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «سی ئێن ئێن» لە بارەی ھەگەری واژۆکردنی بەم زووانەی ڕێککەوتننامەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لە نێوان ڕیاز و تەلەبیب وتی: ڕەوتی ئاسایی کردنەوە لە ئارادایە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە ھەتا ڕادەیەکی زۆر بەسراوەتەوە بە پێشکەوتنی ڕەوتی ئاشتی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دا.

«بن فەرحان» لە بارەی ڕەزامەند بوونی عەرەبستان بە گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی حەجج لە تەلەبیبەوە بۆ مەککەش وتی: ئەگەر لە بارەی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیلەوە پێشکەوتنێک بەدی بێت، ئەوسا عەرەبستان لە شارومەندانی ئیسرائیلی بە ھەر ئایینێکەوە پێشوازیی دەکات.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وێرای خۆدزینەوە لە وەڵام دانەوەی پرسیارێک سەبارەت بە سزای پاشمیری سەعودی لە بارەی دۆسیەی کوشتنی «جەمال خاشقچی»شەوە وتی: ڕیاز پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئەمریکادا ھەیە و حکومەتی سەعودی کلیلی سەرەکیی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو ئەوبەرایەتییەکانی لە ناوچەکەو دەرەوەشە.

سەرپەیڤ