نیسان 02, 2021 21:25 Asia/Tehran
  • موحەممەد عەبدۆسسەلام: ھەڵس و کەوتی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە بارەی یەمەنەوە چەواشەکارانەیە

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن وتی: ئەمەی کە ئەمریکاو ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بانگەشەی ئاشتی دەکەن و کەچی لە سەر ھێرش و گەمارۆدانی گەلی یەمەنیش بەردەوامن، ھەنگاوێکی تێکدەرانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ئەلمەسیرە،«موحەممەد عەبدۆسسەلام»  سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن وتی: داگیرکەران یەمەنیان لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوەو ڕێگرن لە بەردەم گەییشتنی خۆراک و کەرەستەی پزیشکی و نەوت کەچی بەردەوامیش باسی ئاشتی دەکەن.

«موحەممەد عەبدۆسسەلام» ھەڵس و کەوتی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە بارەی یەمەنەوە بە گاڵتەجاڕانەو چەواشەکارانە زانی و داوای لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و کۆمەڵگای جیھانی کرد کە ڕێ لە بەردەوام کرانی وەھا ھەڵس و کەوتێک بگرن.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە ھەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان یەمەنیی لێ کەوتووەتەوە .

سەرپەیڤ