نیسان 08, 2021 14:44 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ئەنسارۆڵڵا: دەست درێژکاریی شیمانەیی بۆ سەر یەمەن  کۆتاییەکی باشی بۆ تورکیا نابێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وتی: دوای شکست ھێنانە قورسەکەی ئالی سەعود، دەستوەردانی سەربازیی وڵاتانی دیکە لەوانە تورکیا لە یەمەن کارێکی ژیرانە نییەو کۆتایی و ئەنجامێکی باشی بۆ تورکیا نابێت.

«عەبدولوەھاب ئەلمەحبەشی» سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی ئیرنا ڕایگەیاند: ئەگەر بێتو لەشکریانی تورکیا پێ بنێنە خاکی یەمەنەوە، چارەنووسێکی خراپتر لە دەست درێژکارانی بەرلە خۆیانیان توش دەبێت.

وتیشی: ئەمریکاو عەرەبەکانی کەنداوی فارس بە ھەموو نەوت و میدیاو بەکرێگیراوانەیان لە یەمەن دا شکستیان ھێنا و ناچار بوون بکشێنەوەو بیریان لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بە مەبەستی دەرباز بوون لەم زۆنگاوە خۆکردە کردەوە.

«ئەلمەحبەشی» وتیشی: ئەگەر تورکیا ڕوو لە مەیدانی یەمەن بکات، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بە عەقڵ و تەگبیرەوە بەڕێوە ناچێت، چونکو ئەردوغان لە سووریا کە ھاوسنووری تورکیایەو بەستێن بۆ دەست درێژکارییەکانی ئامادە بوو، شکستی ھێنا.

وتیشی: سەرۆک کۆماری تورکیا دەبێ لە چارەنووسی «عومەر بەشیر» و «موحەممەد کوڕی سەلمان» پەند وەربگرێت، چونکو ئەگەر بێت و دەست درێژی بکاتە سەر یەمەن، تورکەکان بەرلە یەمەنییەکان لە سەر دەستەڵات ھەڵی دەدێرن. دیارە دەست درێژکاریی سەر یەمەن بۆ ئەردوغان و دەوڵەت و لەشکریانی تورکیا دەرەنجامێکی باشی نابێت.

بڕێک لە میدیاکانی ناوچەکە و ئەفریقیا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ھێندێک دەنگوباسیان لە بارەی گوێزرانەوەی سەدان دەزگا ترۆمبیل و کەرەستەی سەربازیی تورکیا بۆ بەندەرەکانی ھێندێک لە وڵاتانی ئەفریقییان کردووە. ئەم میدیایانە بە گێڕانەوە لە ھێندێک سەرچاوەوە یەمەنیان بە ئامانجی ئەو کەرەستەو تفاقە سەربازییانە زانیوە.

سەرپەیڤ