نیسان 10, 2021 19:06 Asia/Tehran
  • ئیعدامکرانی 3 لەشکەریی سعودی بە تاوانی خەیانەت

وەزارەتی بەرگریی عەرەبستان باسی لەسێدارەدانی سێ لەشکەریی ئەم وڵاتەی کرد بە تاوانی ئەوەی کە ناوی براوە هەوڵدان بۆ زەبروەشاندن لە بەرژەوەندیی رژێمی سعودی .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی بەرگریی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیک دا راگەیاند ، ئیعدامکراوەکان ناویان «محمد بن احمد بن یحیی عکام»، «شاهر بن عیسی بن قاسم حقوی»و «حمود بن ابراهیم بن علی حازمی» بووە . 

بە پێی  بەیاننامەکە ، سێ لەشکەریەکە پێشتر لەبەر هەوڵدان بۆ زەبروەشاندن لە بەرژەوەندیەکانی عەرەبستانی سعودی و ئەوەی کە ناوی نراوە هاریکاریی لە گەڵ دوژمن ، رادەستی دادگای تایبەتی پێڕاگەیشتن بە تاوانکاریە سەربازیەکان کرابوون .

بڕیاری ئیعدامی ئەم سێ کەسە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە فەرماندەیی ناوچەی باشووری عەرەبستانی سعودی جێبەجێ کرا .

سەرپەیڤ