نیسان 22, 2021 22:41 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زایونیەکان بەرامبەر بە تەقینەوەکەی پاڵدەستی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا»

کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی دانیان نا بە شکست ھێنانی ئەم ڕژێمە لە مەڕ توانایی شوێنگرتنی ئەو موشەکەی بەرەو دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوە ھاوێژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی زایونیستیی «یەدیعوت ئاحارانۆت»، «بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ھەوڵێکی زۆر درا بۆ شوێنگرتنی ئەو موشەکەی بەرەو دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا» ھاوێژرا، کەچی ھەوڵەکە شکستی ھێناو لە ئێستاش دا خەریکی لێکۆڵینەوەین لەم پەیوەندییەدا.

ئەم قسانە لە کاتێکدا دەکرێت کە «ئاویگدۆر لیبرمەن»وەزیری شەڕی پێشووی ئەم ڕژێمەش ڕایگەیاندووە: ئەو ھەل و مەرجەی کە لە میانەی دا موشەکێک بە کڵاڤۆکێکی ٢٠٠ کیلۆگرامیمان تێ دەگیرێت، دەشکرا بە جۆرێکی دیکە بایە. کەچی ناتانیاھۆ دەخەوێ ھەتا تەنیا بۆ کاروباری خۆکەسی تینی تێ کەوێتەوە و ئامادە ببێت.

سوپای ڕژێمی زایونیش لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھێرشە موشەکییەی پاڵدەستی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا» لە باشووری فەلەستینی داگیر کراو ڕایگەیاندوە، پێیان نەکراوە ئەو موشەکەی لە خاکی سووریاوە ھاوێژراوە پێ و شوێن بگرن.

شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە سەرچاوە خۆجێییەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی ھەڵمەتی موشەکی بۆ سەر گردوپەڕی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا»یان کرد.

دوای بیسترانی دەنگی قیژۆکەکانی مەترسی، سەرچاوەکانی سەربە ڕژێمی زایونی ڕاپۆرتگەلێکیان لەمەڕ ھاوێژرانی موشەک لە خاکی سووریاوە بەرەو باشووری فەلەستینی داگیرکراو بڵاوکردەوە.

سەرپەیڤ