May 03, 2021 08:53 Asia/Tehran
  • هێرشی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەی مەلیک خالید و فڕۆکەخانەی نەجران لە باشوری عەرەبستان

سوپای یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سایتە سەربازییە هەستیارەکان لە فڕۆکەخانەی نەجران و هەروەها سەربازگەی مەلیک خالید لە عەرەبستانی سەعودیای مووشەکباران کرد.

 

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن گوتی؛ هیزی ئاسمانیی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا بەدوومووشەکی بالستیکی"بەدر" و چوار خۆفڕی جۆری قاسفK2 سایتە سەربازییە هەستیارەکان لە فڕۆکەخانەی نەجران و پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستانیان مووشەکباران کرد.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن گوتی: پێکانی شوێنە سەربازیەکانی فڕۆکەخانەی نەجران و پێگەی مەلیک خالید لەقووڵایی خاکی عەرەبستاندا بەوردیی ئەنجامی گرت.

سەریع وتیشی: ئەو هێرشانە لە کاردانەوە بە تاوپێدرانی دەسدرێژکاریەکان و گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن ئەنجام بووە.

رۆژی رابردووش سوپای یەمەن هەواڵی هێرش بۆسەر پێگەی مەلیک خالدی ڕاگەیاند کە بە خۆفڕی جۆری قاسفK2 جێبەجێکرا

سەرپەیڤ