May 08, 2021 18:13 Asia/Tehran
  • سێ مەرجی هێزە یەمەنیەکان بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی  سەر عەرەبستان

یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن وتی هێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانیی یەمەن بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانیان بۆ سەر عەرەبستان سێ مەرجیان هەیە .

موحەمەد ئەلبەخیتی لە ڕێبەرانی مەکتەب  سیاسی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن لە توئیتێکدا ڕایگەیاند هێزە یەمەنیەکان بە مەرجێک پەلامار بوسەر  قووڵایی خاکی عەرەبستان ڕادەگرن کە عەرەبستان شەڕی دژی یەمەن ڕابگرێت و کۆتایی بە بایکوتی یەمەن بدات وهێزە   بیانیەکان لە یەمەن بباتە دەر .

ئەلبەخیتی جەختی کرد ئیدانە کردنی پەلاماری هێزە یەمەنیەکان بۆ سەرعەرەبستان و ئوپڕاسیونی ڕزگارکردنی مەئریب لە لایەن گرووپی جی حەوت و لەبەرچاونەگرتنی پەلامارەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئەوان بۆ سەریەمەن و گەمارۆی ئەو وڵاتە ، نیشانەی دووفاقیانە  بوون وهەڵوێستی دژبە یەک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وەکوو گرووپی حەوتە .

ئەو کاربەدەستەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن  وتی : ئێمە درێژە ئەدەین بە پەلامارەکانمان بۆ سە عەرەبستان وڕزگار کردنی یەمەن . 

سەرپەیڤ