کۆمپانیایەکی زەبەلاحی نەوتیی ئەمریکا، ھەرێمی گازیی خۆی لە گوێئاوەکانی ئیسرائیل داخست
دوابەدوای پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان ڕژێمی زایونی و ھێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین، کۆمپانیای «شورون»ی ئەمریکا مەیدانی گازیی «تەمەر» لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستی لە نزیکی گوێئاوەکانی ئیسرائیل کە سەرچاوەی سەرەکیی گازی سروشتی بۆ بازاڕی خۆجێیی دێتە ئەژمار، قەپات کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنات بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرزەوە، کۆمپانیای «شورون» ڕایگەیاند، بە فەرمانی وەزارەتی وزەی ئەمریکا مەیدانی گازیی «تەمەر» لە گوێئاوەکانی ئیسرائیلی داعستووە.
«تەمەر» ھەرێمێکی گازی سروشتییە لە دەریای ناوەڕاست لە گوێئاوەکانی ئیسرائیل کە لە ناوچەی ئابووریی تایبەتیی سەرزەوییە داگیرکراوەکان و نزیکەی ٨٠ کیلومەتریی ڕۆژئاوای حەیفا لە ئاوە قوڵەکاندا ھەڵکەوتووە.
ڕەوشتی شاری قودس لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە دوابەدوای کردەوەی سوکایەتی کارانەی پۆلیسی ڕژێمی زایونی و شارۆچکەنشینەکان بە تایبەت لە ناوچەی «بابۆلعەمود» و گەڕەکی «شێخ جەڕڕاح» ئاڵۆسکاوە.