ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە غەزە بۆ 126 کەس بەرز بووەوە ، موشەکبارانی زایۆنیەکان بەردەوامە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە بۆ 126 کەس لەوانە 31 منداڵ و 20 ژن هەواڵیدا و گوتیشی تا ئێستا 950 فەلەستینیش بریندار بوون.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدان و برینداربووانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچە هەواڵی دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مانگی سووری فەلەستین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە لای ڕۆژهەڵاتی گەییشتووەتە 10 کەس و 90 کەسیش لەلایەن سەربازای ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سه در لە پەیامێکی تویتەریدا داوای لە خەڵکی عێراق کرد تا ڕۆژی شەممە بۆ نارەزایەتی بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلەستین، لە مەیدانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان بکەن.
لە لایەکی دیکەوە هەواڵدەری فەلەستینیی مەعا ڕاپۆرتی دا کە حەوت هاووڵاتی فەلەستینی لەوانە 6 منداڵ لە هیرشی بەرەبەیانی شەممە بۆ سەر خانوویەک لە کەمپی شاتی لە ڕۆژاوای غەززە شەهید کران.
کەتیبەکانی ئەلقسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش باسی مووشەک بارانی ئەشدوود لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو لە درێژەی تۆڵەی شەهیدانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵات و وەڵام بە ئەو هێرشانە لە کەرتی غەزەی کرد .
ھەروەھا خالید مەشعەل سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی تی ئاڕ تی ، لە خواستەکانی حەماس بۆ قبووڵ کردنی ئاگربڕی، چوونە دەرەوەی ئیسرائیلییەکان لە مزگەوتی ئەقسا و ئیزنی هاتوچۆی ئازادانە و ئامادەبوونی فەلەستینییەکان لەوێ، ڕاگیرانی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودس، ئازادی دەستگیرکراوانی ئەم دواییە و ڕاگیرانی هێرش بۆ سەر کەرتی غەزەی راگەیاند.
کەناڵی هەواڵیی مەیادینیش لە تەقە لە مزگەوتی شاری ئەللەد و بریندار بوونی دوو کەس لە فەلەستینی داگیرکراو هەواڵی دا.
سەرۆک کۆماریی لوبنانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تەقەی سەربازانی ئیسرائیل لە گەنجێکی لوبنانی و شەهید کردنی لە خۆپیشاندانەکان دژی ئیسرائیلییەکان لە سنوورە باشوورییەکانی لوبنانی ئیدانە کرد.
کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرەش شەوی هەینی ڕاپۆرتی دا کە بەرخۆدانی فەلەستین خولێکی نوێ لە هێرشە مووشەکییەکانی لە کەرتی غەزە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە.