شەپۆلی نوێی پەلاماری موشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستنی بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396642-شەپۆلی_نوێی_پەلاماری_موشەکیی_هێزەکانی_خۆڕاگریی_فەلەستنی_بۆسەر_ناوچە_داگیرکراوەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو راپۆریاندا ، شەپۆلی نوێی هاویشتنی موشەکەکانی موقاوەمەی فەلەستینی بۆسەر ئەشکول لە رۆژاوای نەقەب لە ناوچەداگیرکروەکان ئەنجام بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2021 03:46 Asia/Tehran
  • شەپۆلی نوێی پەلاماری موشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستنی بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو راپۆریاندا ، شەپۆلی نوێی هاویشتنی موشەکەکانی موقاوەمەی فەلەستینی بۆسەر ئەشکول لە رۆژاوای نەقەب لە ناوچەداگیرکروەکان ئەنجام بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هاوکات لە گەڵ تێگرتنی ئەم موشەکانە ، ئاژیری مەترسیی لە شارۆکە جیاجیاکان لەوان چەندین ناوچەی باشوور و رۆژهەڵاتی ئەسدوود لێدراوە .

 جیا لەوە ە ناوچەکانی عەسقەلان و شاروکە زایۆنی نشینیەکان لە دەوربەری کەرتی غەززەش کەوتونە بەر موشەک .

سرایا قودسیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پەلاماری موشەکیی بۆسەر ئەسدوود رایگەیاند ، ئەم شارە کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی نوێ و بەرفراوانی موشەکیی .

 شایەتحاڵان رایانگەیاند ، لە ئەنجامی لێکەوتنی موشەک لە عەسقەلان ، گرمەی چەندین تەقینەوە بیستراوە .

ئاڤیخای ئەدرعی وتەبێژی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی دوێشەو راگەیاند : تاقمەکانی خۆڕاگریی نزیکەی 12 هەزار موشەکیان لە ئیسراییل گرتووە .

وتیشی ئەو قەبارە لە موشەک تێگرتن لە مێژووی ئیسراییل دا بێ وێنەیە .