May 23, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • رووداوی ئاسایشی لە

ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ باسی روداوێکی ئاسایشی لە "مسجد الحرام" لە مەککەی پیرۆز دەکەن لە رۆژی ھەینی دا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک ، پۆلیسی عەرەبستان رۆژی ھەینی کەسێکی بە رواڵەت چەکداری گرت کە بە نیازی نزیکبوونەوە لە وتاربێژی نوێژی ھەینی لە  "مسجد الحرام" بوو . 

 ئەم روداوە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی راستەخۆ لە لایەن میلیۆنان کەسەوە بینرا . 

 پۆلیسی ناوچەکە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاندووە کەسە گیراوەکە لە بەندیخانەدایە و ھەنگاوی یاسایی لە دژی ئەو دەستپێبووە . 

 ماوەیەک لەمەوبەریش پۆلیسی ناوچەی مەککە باسی گرتنی کەسێکی کرد کە لەنێو  "مسجد الحرام"  دروشمی داکۆکی لە تاقمە تیرۆریسیتیەکانی بەرزکردبووەوە . 

سەرپەیڤ