ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس: گرووپەکانی خۆڕاگریی دەستیان بە بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەک کرد
May 31, 2021 11:29 Asia/Tehran
ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس ڕایگەیاند: دوای کۆتایی شەڕی " شمشێری قودس"، گرووپەکانی بەرخۆدان کاری بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەکیان دەست پێکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد، فەتحی حەمادە ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دوای شەڕی شمشێری قودس، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین کار بەرهەمهێنانی مووشەکیان دەست پێکردەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو گوتیشی : کارگەکانی ئێمە لە فەلەستین کاری بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەکیان دەستپێکردەوە تا بەم شێوەیە دەستدرێژیی ئیسرائیلەکان لە قودس و غەززە ڕابگرن.
پێشتریش یەحیا سنوار سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە غەززە باسی بەردەوام بوونی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی بەرخۆدای کردبوو.