حوزه‌یران 04, 2021 07:13 Asia/Tehran
  • شێخ قاسم: ئیمام خومەینی(رە) بناغەی خۆڕاگریی فەلەستینی دانا

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی(رە) لە سەردەمێکی دژوارو گرینگ دا بناغەی خۆڕاگریی فەلەستینی دانا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، «شێخ نەعیم قاسم» یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان  شەوی پێنج شەممە بە بۆنەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت، ئێران جڵەوکێشی تەوەرەی خۆڕاگرییەو سەرکەوتنی خۆڕاگران سەرکەوتنی ھزروباوەڕو ئاسۆی ئێرانە.

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان  وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) بە پێکھێنانی لقی قودسی سپای پاسداران ھەوڵی ڕزگار کردنی قودسی داو ئەم لقەی سپای پاسداران بەردەوام بۆ وەدی ھێنانی ئەم ئامانجە ھەوڵ دەدات.

«شێخ قاسم» وتیشی: بە شۆڕشەکەی ئیمام خومەینی (رە) تەواوی ناوچەکە توشی گۆڕان ھات و ئێمە تەواوی ئەوەی وا لە سەردەمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێرانەوە ڕووی داوە ھەتا ئەو ڕۆژەی کە ئیسرائیل بە تەواوی لەنێو دەچێت و دەڕەوێتەوە، چاو لێ دەکەین.

ئەمڕۆ چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، ٢٣ی شەووالی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ