حوزه‌یران 12, 2021 23:13 Asia/Tehran
  • ئەلئەخبار : ئیسماعیل ھەنییە سەردانی بەیرووت و تاران دەکات

رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ، باسی بڕیاری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس دەکات بۆ سەردانی بەیرووت و تاران .

رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئەمڕۆ شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسی ، ئیسماعیل ھەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس کە ئێستا لە قاھیرەیە ، بەنیازە گەشتێکی ھەبێت بۆ چەند وڵاتی عەرەبی و ناوچەکە . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئیسماعیل ھەنییە بڕیارە لە سەردانی تاران چاوی بکەوێت بە رابەری باڵای شۆڕش ، سەرۆک کۆمار ، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسی دیکەی باڵای ئێران و سپای پاسداران . 

ئەلئەخبار دەشڵێ ، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە سەردانی بەیرووتیش لەوانەیە لە گەڵ سکرتێری گشتیی حزبووڵڵای لوبنان و سەرۆکانی سێ دەسەڵاتەکەی لوبنان دیدار بکات . 

ھەنییە ئێستا لە قاھیرەیە و لە بارەی بنیاتنانەوەی غەززە و چەسپانی ئاگربەس و گۆڕینەوەی یەخسیران لە گەڵ گروپەکانی خۆڕاگریی و بەرپرسانی میسریی وتووێژ دەکات . 

سەرپەیڤ