حوزه‌یران 16, 2021 17:50 Asia/Tehran
  • وشداری دانی وەزیری دەرەوەی لوبنان لە بتارەی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم وڵاتە

وەزیری دەرەوەی لوبنان سەبارەت بە لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواوی ئەم وڵاتە لە بەر کەڵکە بوونی قەیرانەکان وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی «ڕای ئەلیەوم»، «زینەت عەکەر» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاربەڕێکەری لوبنان لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە دەوحەی پێتەختی قەتەر ڕایگەیاند کە، وڵاتەکەی لەگەڵ ھەڕەشەی بێ پێشینەی بوونایەتی دا بەرەوڕووەو مەترسیی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی تۆکمەوتەواو لە بەر ئەو ھەموو قەیرانە کەڵەکە بووە ھەڕەشەی لێ دەکات.

«عەکەر» وتیشی: کەس دەستەبەری ئەوە ناکات کە دەوڵەت ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ھەموو ڕوویەکەوە لەبەریەک ھەڵوەشێتەوە، چۆن دەرەنجامێکی توش دەبێت.

ئەم وەزیرە لوبنانیە کە پۆستی وەزارەتی بەرەڤانیشی بە ئەستۆیە، ھەروەھا لە سەر دژایەتی کردنی لەگەڵ بوونی لوبنان بە شوێنێک بۆ زەبر وەشاندن لە وڵاتانی دۆست و برا لە ڕێگای قاچاخی ماددە سڕکەرەکان و یان ھەر شتێکی دیکە پێی داگرت.

سەرپەیڤ