ته‌مووز 05, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • خالید مەشعەل: خۆڕاگریی گەلی فەلەستین ڕێگربوو لەبەردەم گەیشتنی داگیرکەرانی زایۆنی بە پایتەختەکانی دیکەی وڵاتانی عەرەبی

سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین کەوتەبەر پرۆژەو پیلانی جۆربەجۆر بەمەبەستی لەناوچوون کە یەکێ لەو پیلانانە، ڕێککەوتنی سەدەیە، بەڵام خەڵکی قودس، بەرەڤانیکەرانی مزگەوتی ئەقساو دانیشتووانی شێخ جەڕاح بوێرانە لەهەمبەریدا ڕاوەستان.

 

خالید مەشعەل وتی: موقاوەمەی گەلی فەلەستین لەهەمبەر داگیرکەرییەکانی ئیسرائیل دەریخست کە ئێمە گەلێکی یەکگرتووین و غەززە بەشی جیانەکراوەی پرسی فەلەستینەو موقاوەمە لە فەلەستین لەچوارچێوەی خۆڕاگری وتێکهەڵچوون لەگەڵ داگیرکەران، تائێستا پێشی گرتووە بە پێشڕەویی کردنیان بەرەو پایتەختی وڵاتانی عەرەبی.

ئەو ڕێبەری موقاوەمەی فەلەستین هەروەها وتی: بیرورای گشتیی عەرەبی و ئیسلامی لەڕەوتی هەلمەتی"سیف القدس" دەستی دایە پاڵپشتی کردن لە فەلەستین.

ناوبراو پێی داگرت؛ ئیسرائیل بۆ ئۆممەتی ئیسلام  جێی مەترسییەو هەرکەس پێی وایە رژیمی ئیسرائیل بەشێکە لەڕێگاچارە، زۆر لەهەڵە دایە.

خالید مەشعەل لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ رژیمی ئیسرائیل سەبارەت بە ئازادکرانی یەخسیرانیش گوتی: هیچ پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە لەمەڕ پرسی ئاڵووێری یەخسیران لەگەڵ داگیرکەراندا نەکراوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژەی ناڕاستەوخۆی بە تەگەرەنانەوەو ئاستەنگ نانەوەی وڵاتانی عەرەب دژ بە موقاوەمەی فەلەستین وتی: ئێمە چاوەڕوانیی ئەوەمان لە ژمارێک ولاتی عەرەب هەیە کە دەروازەکانیان لەڕوومان بکەنەوە، ئەو مەسەلە بەتایبەت لەپەیوەندیی لەگەڵ ولاتی عەرەبستاندا زۆر گرینگترە.

سەرپەیڤ