ته‌مووز 07, 2021 12:55 Asia/Tehran
  • بڕیاری قەتەر لەمەڕ ناردنی لە مانگێکدا ٧٠ تۆن خواردەمەنی بۆ سوپای لوبنان

وەزیری دەرەوەی قەتەر باسی بڕیاری وڵاتەکەی کرد لەمەڕ ناردنی لە مانگێکدا ٧٠ تۆن خواردەمەنی بۆ لوبنان لە ئاراستەی یارمەتی دانی سوپای ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلجەزیرە، «موحەممەد بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەردانە یەک ڕۆژەکەی بۆ بەیرووت ڕایگەیاند: دەوحە بۆ داکۆکی لە سوپای لوبنان بۆ ماوەی ساڵێک ھەموو مانگێک ٧٠ تۆن خواردەمەنی بۆ سوپای ئەم وڵاتە ڕەوانە دەکات.

«موحەممەد بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵوێستی قەتەر بەردەوام داکۆکی لە لوبنان و گەلی ئەم وڵاتە بووە بۆ دەربازبوونی لە قەیرانی ئێستای، جەختی لەوەش کردەوە کە، دەوحە داوا لە لایەنە لوبنانییەکان دەکات کە پێکھاتنی ھەرچی خێراتری دەوڵەت و لە ئاراستەی بەرنگاربوونەوەی گرفتەکان، بەرژەوەندیی نیشتیمانی بە ئەوبەرتر دابنێن.

قەیرانی سیاسیی لوبنان لەمەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی داھاتوو و تەقینەوەی دڵتەزێنی بەندەری بەیرووت لە سای بایکۆتەکانی ئەمریکا، شپرزە بوونی ڕەوشتی ئابووری و باری گوزەرانی لوبنانی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ