ته‌مووز 08, 2021 06:59 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین

«ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لە تەمەنی ٨٣ ساڵاندا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

«ئەحمەد جبرەئیل» لە ساڵی ١٩٣٨ لە باوکێکی فەلەستینی و دایکێکی سووری لە گوندی «یازورا» لە شاری «یافا»ی فەلەستین لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ داگیرکرانی زێدەکەی «جبرەئیل» لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە بنەماڵەکەی بە ناچاری فەلەستینیان بەجێ ھێڵاو بەرەو سووریا کۆچیان کرد.

«ئەحمەد جبرەئیل» لە ساڵی ١٩٥٦ چووە کۆلیژی شەڕ لە میسرداو لە ساڵی ١٩٥٩ خوێندنی لەو کۆلیژە تەواو کردو پاشان بە پلەی ئەفسەری بە سوپای سووریاوە پەیوەست بوو.

ھاکات لەگەڵ ئەمەدا چالاکیی نھێنیی خۆی بۆ ھێزمەند کردنی خۆڕاگری لە نێو فەلەستینییەکانی دانیشتووی سووریا دەست پێ کردو لە ئەنجام دا بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستینی دامەزراند، کەچی لە بەر ناکۆکییەکانی لە ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ «ئەمین حافیر» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی سووریا وازی لە خزمەت کردن لە سوپای سووریا ھێناو خۆی بۆ ڕابەرایەتی کردنی بەرە تازە دامەزراوەکەی چڕ کردەوە.

«ئەحمەد جبرەئیل» لە ڕەوتی بشێوییەکانی سووریا لە پاڵ تەوەرەی خۆڕاگری و سوپای سووریا دەستی کرد بە بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان.

«ئەحمەد جبرەئیل» لە بەشێکی وتەکانی لە بارەی ئیمام خومەینی(رە)ەوە وتوویەتی: سەیید ڕوحوڵڵا خومەینی توانی جیھانی ئیسلام لە خەو ڕاچەڵەکێنێ و ژیانێکی تازە بە موسڵمانان ببەخشێت.

سەرپەیڤ