ته‌مووز 09, 2021 06:33 Asia/Tehran
  • سوپای یەمەن شاری «زەھراء»ی سەندەوە

سوپاولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ناحیەی «زەھراء»ی سەربە پارێزگای «ئەلبەیزا»ی لە تیرۆریستانی قاعیدەو داعش سەندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلمەسیرە» سەرچاوە مەیدانییەکان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: لە ھەڵمەتێکی سوپاولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، ناوەندی بەشی «زەھراء» بە تەواوی ڕزگار کرا. لەم ھەڵمەتەدا دانیشتووانی «زەھراء»و چەکدارانی ھۆزەکانی ئەم ناوچەیە لە سوپاو لێژنە جەماوەرییەکان داکۆکییان کرد.

لەم تێکھەڵچوونانەدا زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستی قاعیدەو داعش تیا چوون.

ڕۆژی چوارشەممەش سوپای یەمەن بەرنگاری ھێرشی بەربڵاوی ھێزەکانی قاعیدەو داعش بوونەوە لە دوو بەرەی«سومەعە»و «زەھراء»دا.

ھێزەکانی دەست درێژکاری سەریەمەن دوای ئەوەی کە لە پارێزگای «ماریب» بە خەستی تووشی تێکشکانی پەیتاپەیتا ھاتن لە بەرامبەر دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی، بە کەڵک وەرگرتن لە چەکدارانی قاعیدەو داعش بۆ شەڕی دژی ھێزەکانی یەمەن بە نیازی دروست کردنی بەرەی تازەن لە پارێزگای «ئەلبەیزا».

سەرچاوە ھەواڵییەکان پێشتر ڕایانگەیاند بوو کە ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی قاعیدەو داعش ڕوویان لە بەرەی پێکدادانی دەست درێژکاران و بەکرێگیراوانی یەمەنی کردووە لە ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت لە پارێزگای «ئەلبەیزا».

سەرپەیڤ