درێژەی خۆپێشاندان لە لوبنان و داخستنی ڕێگاکانی پەیوەندی لە بەیرووت و تڕابلۆس
ناڕازیانی لوبنانی ئەمڕۆ شەمە جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتی بە نالەبارتر بوونی ڕەوشی ئابووری و گوزەران، ڕێگاکانی پەیوەندی لە بەیرووت - تڕابلوس و ناوچەکانی دیکەی لوبنانیان داخست.
سەرچاوە هەواڵیەکانی لوبنان باسیان کرد لە قەڕەبالغی لە بەنزینخانەکانی شاری تڕابلوس و ڕوودانی هەندێ تێکهەڵچوون لە ناوچەی ئەلزاهریە لە ڕیزەکانی بەنزیندا.
هاوکات ناوەندی کونتڕوڵی ترافیکی لوبنان ڕایگەیاند کە بە هۆی گرتنەبەری ڕێ و شوێنی توندی ئاسایشی شەقامی عەبدوالناسر لە ناوچەی کونیش مەزرای بەیروت و لە گەڕەکی سەوقولئەحەد لە ناحیەی ئەلفیل بەرەو پردی ئەلفیات داخرا .
سەرچاوە هەواڵیەکان هەروەها باسیان کرد لە داخرانی ڕێگای هات و چۆی شاڕێی ئەلبداوی لە باکووری لوبنان .
ناڕەزایەتیەکان لە بەیرووت و تڕابلوس و ناوچەکانی دیکەی لوبنان بە هوی ڕەوشی نالەباری ئابووری و گوزەرانە .
بەرپرسانی لوبنانی بۆ سێهەمین جار لە کەمتر لە دوو هەفتە نرخی نانیان بەرزکردووەتەوە دەوڵەت نرخی سووتەمەنیشی لە هەفتەکانی ئەم دواییە بەرز کردووەتەوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە دابەزینی بایخی دراڤی نیشتمانی هەروا درێژەی هەیە و ئێستاکە نرخی هەر دۆلاری ئەمریکایی نوزدە هەزار و سێسەد لیر لە لوبنانە .