ته‌مووز 16, 2021 16:11 Asia/Tehran
  • «سەعد حەریری» لە پێکھێنانی کابینەی لوبنان کشایەوە

«سەعد حەریری» فەرمانگری پێکھێنانی کابینەی لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە کشانەوەی خۆی لە بەجێ ھێنانی ئەو ئەرکەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «سەعد حەریری» فەرمانگری پێکھێنانی کابینەی لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە لە پاش چاوپێکەوتنی «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: دوای ئەوەی کە «میشێل عەون» پێی وتم ناتوانێ لە شسەر ئەو کابینەیەم لەگەڵم دا ڕێک کەوێت، کشانەوەی خۆمم ڕاگەیاند.

فەرمانگرەکەی پێکھێنانی کابینەی لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە، «میشێل عەون» گۆڕانێکی بنەمایی بۆ پێڕستی کابینە پێشنیارکراوەکەم ھێناوەتە ئاراوە و ھەڵوێستیشی لە بارەی پێکھێنانی کابینە نەگۆڕاوەو وادیارە لە گەڵی دا ڕێک ناکەوین.

وتیشی: کابنەکەی  داگری ٢٤ وەزیری پسپۆڕە کە بە پێی دوو گەڵاڵەی فەرەنساو سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان پێشکەشی کردووەو ئەو گۆڕانە لە کلاتێکدا ڕەچاو کراوە کە پێشتر ژمارەی ئەندامانی کابینە ١٨ وەزیر بووە.

بە قسەی ناوبراو پێکھاتەی کابینەکەی دەتوالنێ بە باشی ئڵات بەڕێوەبەرێ و ڕێ لە لێک دابڕان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی لوبنان بگرێت.

سەرپەیڤ