ته‌مووز 26, 2021 23:31 Asia/Tehran
  • نەجیب مەیقاتی پێکھێنانی کابینەی لوبنانی پێ سپێردرا

فراکسیۆنی «التنمیه و التحریر» ی لوبنان ، نەجیب مەیقاتیی وەک راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی ئەم وڵاتە دەسنیشانکرد .

بە پێی راپۆرتی النشرە ، ئەنوەر خەلیل نوێنەری «التنمیه و التحریر»  ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ، کابینە گرنگترین کلیلی دەسپێکی پرۆسەی چاکسازی و راگرتنی ھەرەسبردنی کارەساتبارە کە بەرۆکی ئابووری و پرسە کومەڵایەتیەکانی گرتووە . 

 خەلیل جەختی کردەوە ، دەبێ دەنگی گەلی لوبنان ببیسترێ و لە گەڵ ئازار و پێداویستەیکانیان دا ھاوخەمی بکرێت و لەبەر ئەوە نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە ھەر ھەنگاوێکی ئەرێنی لە بواری پێکھێنانی کابینەپێشوازی دەکات . 

 دوای رێکنەوکەوتنی سەعد حەریری لە گەڵ میش عەون سەرۆکی لوبنان ، حەریری لە وتارێک دا ھەواڵی پاشگەزبوونەوەی خۆی بۆپێکھێنانی کابینە راگەیاند . 

بارودۆخی سیاسی و ئابووریی لوبنان قەرانیە و کەوتنی نرخی لیر لە بەرامبەر دۆڵار لە تەنیشت بۆشایی حکومەت ، دۆخێکی ئاڵۆزکاوی بۆ ئەم وڵاتە بەدی ھێناوە . 

سەرپەیڤ