ته‌مووز 30, 2021 14:55 Asia/Tehran
  • دادگەی میسر بۆ ٢٤ ئەندامی ئێخوانولموسلمین بڕیاری ئیعدامی دەرکرد

دادگەی میسر ڕۆژی پێنج شەممە بۆ ٢٤ کەس لە نەیارانی کودەتای دژی «موحەممەد مورسی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە بڕیاری ئیعدامی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کەسانە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، بە تۆمەتی ناڕەزامەندی دەرڕبڕین بەرامبەر بە کودەتای سەربازیی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئەو کاتە دژی «موحەممەد مورسی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەو لە پارێزگای «ئەلبوحەیرە» لە باکوری ئەم وڵاتە بڕیاری ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ١٤ی ژوئەن، دادگەی پیاداچوونەوەی میسر بڕیاری ئیعدامی ١٢ کەس لە ڕابەرانی تاقمی ئێخوانولموسلمینی پەسەند کردبوو.

ئەم کەسانە بە ڕێکخستنی مانگرتن لە مەیدانی «ڕابیعە عەبدویە» لە شاڵی ٢٠١٣و گردبوونەوەی جەماوەری بۆ داکۆکی لە «موحەممەد مۆرسی» سەرۆک کۆماری پێشووی میسر تۆمەتبار کرابوون.

سەرپەیڤ