ته‌مووز 31, 2021 10:29 Asia/Tehran
  • کۆمپانیای زایۆنیی کوژرانی دوو کەس لە ستافی گەمیەکەی راگەیاند

کۆمپانیای خاوەنی گەمی ئیسراییلیی کە لە دەریای عوممان کەوتە بە پەلامار ، لە بەیاننامەیەک دا باسی کوژرانی دوو کەس لە ستافی گەمیەکەی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەوڵدەریی فارس ، کۆمپانیای زویاک ماریتایم کە ھی ئەیال عوفەر ملیاردەری زایۆنیست و دانیشتووی لەندەنە ، رۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند دو کەس لە ستافی ئەم گەمیە تیجاریە بە ناوی میرسێرستریت بە دوای پەلامارەکەدا کوژران . 

ئەم کۆمپانیە بێ خستنەڕوی وردەکاریی زیاتر ، بە ئاماژە بەوەی کە ئاگاداری زیانگەیشتن بە کەسانی دیکەی نێو ئەم گەمیە نیە ، گوتی دوو کەسی کوژراو لە نێو گەمیەکە یەکیان بریتانی و ئەیتر رۆمانیاییە . 

سەر لە بەیانیی دوێنێ ھەینی گروپی لەشکەریی ئینگلیسیی ناسراو بە ھەڵمەتە تیجاریە دەریاییەکان لە کورتە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند گەمیەک ئێوارەی پێنجشەممە لە دەریای عوممان کەوتوەبەر پەلامار . 

سەرپەیڤ