کاردانەوەکان بە پەلامارە چەکداریەکەی باشووری بەیرووت
حەسەن دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان بە دوای تەقە و دەستدرێژ لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی شبلی لە باشووری بەیرووت رایگەیاند ، نابێ دەرفەت بدرێ بە پیلانگێڕان و کەسانێک کە بۆسەیان بۆ ئاسایش و سەقامی لوبنان ناوەتەوە .
شەوی شەممە لەشەر یەکشەممە کەسێکی چەکدار لە رێوڕەسمی زەماوەند لە ناوچەی خەلدەی باشووری بەیرووت پێتەختی لوبنان تەقەی لە کەسێک بە ناوی عەلی شبلی کرد و کوشتی . دوێنێ یەکشەمەش چەند کەسی چەکدار تەقەیان لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شبلی کرد کە لە ئەنجام دا دوو کەس کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون .
حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیک دا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم تاوانکاریە لە ئەرتەشی ئەم وڵاتەی ویست هەرچی خێراتر هەنگاوی خێرا بنێ بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە . فەرماندەریی ئەرتەشی لوبنانیش رایگەیاند : ئەرتەش خەریکی بەهێزکردنی بنکەی خۆی لە ناوچەی خەلدەیە .
تەلال ئەرسەلان سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی لوبنانیش لە دیمانە لە گەڵ مەیادیندا پەلامارەکانی خەلدەی ترسەنۆکانە وەسف کرد .
وەلید جونبەلات سەرۆکی حزبی سۆشیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنانیش جەتی کردەوە ، دەبێ هەموو تاوانکاران هەرچی زووتر بگیردرێن و رادەستی کاربەدەستانی دادڤانی بکرێن .
بزووتنەوەی ئەمەلی لوبنانیش لە ئەرتەش و هێزە ئاسایشیەکانی ویست بۆ دامەزرانی ئاسایش و دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی ئەم پەلامارانە بەبڕشتانە بێنە کایەوە . نەجیب مەیقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی لوبنانیش وێڕای دەربڕینی داخ و مخابن لەو رووداوانە لە هەموو لایەنەکانی ویست دان بەخۆدابگرن .
تا ئێستا هیچ تاقم و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارانەی نەگرتووەتە ئەستۆ .