میقاتی : هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتایی دایە
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان جەختی کردەوە :هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتایی دایە.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان رۆژی هەینی گوتی : لە بارەی پێکهێنانی حکومەت بێدەنگیی باشتر لە لێدوانە . بە هیوای خوا کارەکان روو لە کۆتاییە .
ناوبراو گوتیشی : ئەگەر بڕیار لەسەر دەستاودەست پێکرانی پۆستەکان لە نێوان لایەنەکان بێت ئەم پرسە زۆربەی پۆستەکان دەگرێتەوە .
میقاتی گوتی : بەشێک لە قسەکانی من لە گەڵ عەون لە بارەی بارگرژیەکانی باشووری لوبنان بوو . هێوادارین رەوشەکە هێور بێتەوە . من سپاسی ئەرتەش دەکەم لەبەر رۆڵێک کە دەینوێنێ .
رۆژی پێنجشەمەش میقاتی دوای دیتنی میشل عەون سەرۆکی لوبنان گوتی : ئێمە لە دانوستانەکانمان دا لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پێشکەوتنی بەرچاومان بووە بەڵام ئەم پێشکەوتنە سستە .
لە هەمان کات دا سەرچاوەکانی هەواڵ باسی بوونی هەندێ لەمپەر لە سەر رێگەی دانوستانەکانی پێکهاتنی کابینەی لوبنان و ناکۆکیەکان لەسەر وەزارەتخانە گرنگ و سەرەکیەکان وەک وەزارەتی دارایی دەکەن.