ئاب 12, 2021 16:39 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەی کەتنی قاھیرە دژی تاقمی ئێخوانولموسلمین

دادگەی کەتنی قاھیرە لە بڕیارێکدا ناوی تاقمی ئێخوانولموسلمین و ٥٦ کەسی تر بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە پێڕستی تیرۆریزم دا دانا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «میسر ئەلیەوم»، دادگەی کەتنی قاھیرە بڕیاری ژمارە ١٦ی پەیوەست بە ساڵی ٢٠٢١ لە بارەی دانانی ناوی تاقمی ئێخوانولموسلمین لە پێڕستی تیرۆریزم دا دەرکردووە.

لە بڕیارەکەدا ناوی تاقمی ئێخوانولموسلمین و ٥٦ کەسی تر بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە پێڕستی تیرۆریزم دا دانراوە.

پێشتر دەوڵەتی میسر تاقمی ئێخوانولموسلمینی بە تۆمەتی دەست ھەبوون لە کرداری تیرۆریستی و توندوتیژ وەک تاقمێکی قەدەغە کراو ڕاگەیاند بوو.

دەزگای دادەڤانیی سەر بە دەوڵەتی «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسر لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بۆ زۆرێک لە ئەندامانی  تاقمی ئێخوانولموسلمینی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی بێ ناوەڕۆک سزای ئیعدام و یان زیندانی درێژماوەی دیاری کردووە.

سەرپەیڤ