ئه‌یلوول 14, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • ئیمارات 38 کەس بۆ وێنە چەند ئێرانی بایکۆتکرد

ئیمارات 38 کەس و 15 کۆمپانیای خستە سەر لیستی کەسانی داکۆکیکەری تیرۆریسمی خۆی کە لە نێو ئەوان دا چەند ئێرانییش دەبینرێن .

ھەواڵدەریی وامی ئیمارات بە بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە نووسی ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ھەوڵی ئەم وڵاتەدایە بۆ بە ئامانج گرتن و داخستنی تۆڕەکانی ھاوپێوەند بە دابینکردنی دارایی تیرۆریسم و چالاکیەکانی ھاوپێوەند . 

 لە نێو کەسانێک کە ئیمارات لەم دواییانەدا خستوونیە سەر لیستی بایکۆتەکانی خۆی شارومەندانێک لە لوبنان ، ئیمارات ، عێراق ، ھیندستان ، یەمەن ، ئەفغانستان ، سوریا ، نیجریا و ئێران دەبێنرێن . 

زۆربەی ئەو کۆمپانیانەی کەوتوونە لیستی بایکۆتەکانی ئیمارات لە کەرتی بازرگانی و دەریاوانیی و پارەگۆڕی دا کار دەکەن . 

ھەواڵدەریی وام ئاماژەیەکی نەکردووە بۆ ھۆکاری بایکۆتەکان . 

 ئەوە لە کاتێکدایە کە دەسوەردانی ئیمارات لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی عەرەبی و داکۆکیی ئەبووزەبی لە تاقمە چەکدارەکان لەم وڵاتانە ، لە گەڵ بانگەشەی دژەتیرۆریستیی ئیمارات یەک ناگرێتەوە . 

سەرپەیڤ