ئه‌یلوول 14, 2021 17:15 Asia/Tehran
  • رژێمی زایۆنی ڤاکسینی ماوە بەسەرچووی رادەستی کەرتی غەززە کرد

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند رژیمی زایۆنی ٥٠ هەزار ژەم ڤاکسینی ماوەبسەرچووی کۆرۆنای ڕادەستی فەلەستینییەکان کردووە.

بە پێی هەواڵی عەرەب٤٨، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنی ٥٠ هەزار ژەم ڤاکسینی ئیسپوتنیک لایت کە مۆڵەتی بەکارهێنانیان کۆتایی هاتبوو، ڕادەستی فەلەستینییەکان کردووە.

بە پێی ئەم هەواڵە، لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: رۆژی پێنشەمەی پێشوو ٥٠ هەزار ژەم ڤاکسینی ئیسپوتنیک لایت لە ھەمارەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕاموڵاوە هاتە نێو غەزەوە.

ھەروەھا ھاتووە : بە مەبەستی دڵنیا بوون لە چۆنایەتی، ڤاکسینەکە لێک درایەوە و لە ئاکامدا بۆمان دەرکەوت نابێ بەکار بهێنرێت چونکوو مۆڵەتی بەکارهێنانیان کۆتایی هاتووە. بۆیە بڕیار درا هەمووی لە ناو ببرێت.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، ڕژیمی زایۆنی بە بەرپرسی ئەم کارە دەزانێت و دەڵێت: ئەم ڕژیمە ڕێگری لە هاتنی ڤاکسینەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرد و ئەمەش بووە هۆی ماوە بەسەرچوونی ڤاکسینەکان.

سەرپەیڤ