ئه‌یلوول 17, 2021 00:29 Asia/Tehran
  • وەزیری کاری لوبنان: بە گەییشتنی سووتەمەنییەکەی ئێران گەمارۆکەی ئەمریکا تێک شکا

وەزیری کاری دەوڵەتی تازەی لوبنان ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی کاروانەکانی ھەڵگری سووتەمەنیی ئێران بە خاکی ئەم وڵاتە وتی: گەمارۆیەکی مێژویی و ملھوڕانە تێک شکێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلمینار، «مستەفا بەیرەم» وەزیری کاری دەوڵەتی تازەی لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە جەختی کرد: لوینان بە کاروانەکانی ھەڵگری مازئتی ئێران گەمارۆیەکی مێژویی و ملھوڕانەی تێک شکاند کە وڵاتانی دیکە نەیاندەتوانی تێکی بشکێێن.

«حوبران باسیل» وەزیری دەرەوەی پێشووتری لوبنانیش کە سەرۆکایەتیی پارتی ڕەوتی نیشتیمانیی ئازادی ئەم وڵاتەی بە ئەستۆیە لە بارەی گوێزرانەوەی سووتەمەنیی ئێران لە سووریاوە بۆ وڵاتەکەی وتی: کاتێک کە ھەوڵ دەدرێ لوبنانییەکان لە سووتەمەنی بێ بەری بکرێن، کەوا بوو حەقی خۆیانە لە ھەر شوێنێکەوە بۆیان بلوێ سووتەمەنیی پێویستی خۆیان دابین بکەن.

باسیل وتیشی: ئەم دۆخەی ئێستا پێویستی بە گۆڕانێکی ڕاستەقینەیە، یان لانیکەم ئەو سیاسەتە ھەڵانەی کە سیستێمی سیاسی و دراڤیی وڵات لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو بەکاری ھێناوە، ڕاست بکرێتەوە.

میدیاکانی لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە باسی گەییشتنی یەکەم کاروانی داگری ٢٠ تانکەری ھەڵگریی سووتەمەنیی ئێرانیان کرد بەم وڵاتە و ڕایانگەیاند: تانکەرەکانی ھەڵگری مازوتی ئێران گەییشتوونەتە ناوچەی « حەوش سەیید عەلی» لە «ئەلھەرمەل».

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینانیش لە لێدوانەکەی چەند شەو لەوەو پێشی خۆی دا ڕایگەیاند بوو، یەکەم کەشتیی ھەڵگری بەرھەمی نەوتی، ئێوارەی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە گەییشتە بەندەری «بانیاس»ی سووریاو لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ڕەوتی گوێزرانەوەی سووتەمەنی بۆ خاکی لوبنان دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ