جەختی شێخی ئەزھەر لە سەر گرینگایەتیی کێشەی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400749-جەختی_شێخی_ئەزھەر_لە_سەر_گرینگایەتیی_کێشەی_فەلەستین
شێخی ئەزھەری مسر لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ کاروباری ئایینی و پەیوەندیی ئیسلامی وتی: فەلەستین پرسی یەکەمی جیھانی ئیسلامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2021 08:05 Asia/Tehran
  • جەختی شێخی ئەزھەر لە سەر گرینگایەتیی کێشەی فەلەستین

شێخی ئەزھەری مسر لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ کاروباری ئایینی و پەیوەندیی ئیسلامی وتی: فەلەستین پرسی یەکەمی جیھانی ئیسلامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «شێخ ئەحمەد تەیب» ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «مەحمود ھەباش» وتی: کێشەی  فەلەستین پرسی یەکەمی جیھانی ئیسلامە و خەباتی ئەم نەتەوەیە جێگای شانازی، سەربەرزی و سروشی خەباتی دژی ڕژێمی داگیرکەر دەبێت.

شێخی ئەزھەر وتیشی: تیرۆریزمی زایونی بەڵگەگەلێکی حاشاھەڵنەگری لە ڕووی چەندفاقانە بوونی بایەخ و پێوەرەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە چۆنیەتیی ھەڵس و کەوت لەگەڵ پرسی گەلاندا لە خۆی ئاشکرا کردووە.

ئەم وتانە لە کاتێکدایە کە قودسی داگیرکراوو ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو توندوبوونەوەی ئاڵۆزی و پێکدادانی نێوان لەشکریانی زایونی لەگەڵ ناڕازییە فەلەستینییەکانی لەبەر ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیلەکانی فەلەستین لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمە بەخۆیەوە بینیوە.