ئه‌یلوول 17, 2021 12:49 Asia/Tehran
  • ھێرشی یەمەنیەکان بۆ سەر دامەزراوە گرینگەکانی عەرەبستان

سەرچاوە سەعودییەکان ڕایانگەیاند: دامەزراوە باشورییەکانی عەرەبستان بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە میانەی ھەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاودا پەلاماری کراوەتە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، سەرچاوەکانی سەعودی وایان بڵاو کردەوە کە ھێرشێکی ئاسمانیی بەربڵاو دامەزراوە گرینگەکانی عەرەبستانی لە قوڵایی خاکی ئەم وڵاتەدا کردووەتە ئامانج.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە زرمەی چەند تەقینەوەی گەورە ناوچەی «جیزان» و چەند ناوچەی دیکەی لە باشووری عەرەبستاندا ھەژاندووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: سوپای یەمەن دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی پرێس کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات و وردیاتی پەیوەست بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازیی ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە بەڵگەو وێنەگەلێکی حاشا ھەڵنەگر ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوە سەعودییەکان توویانە ئەمە بۆ یەکەمجارە کە سوپای یەمەن چەند کاژێرێک بەرلە ئەنجام دانی ھەڵمەتێک باسی کاتی ڕاگەیاندنی وردیاتی ھەڵمەتەکە دەکات.

سەرپەیڤ