ئه‌یلوول 21, 2021 08:34 Asia/Tehran
  • متمانەبەخشینی پەرلەمانی لوبنان بە کابینەکەی «نەجیب میقاتی»

پەرلەمانی لوبنان شەوی سێ شەممە متمانەی بەخشی بە کابینەکەی «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نەبیەبڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: کابینەکەی «نەجیب میقاتی» بە دەستخستنی ٨٥ دەنگی تەبا، توانیویەتی ڕەزامەندیی زۆرینەی پەرلەمان مسۆگەر کات.

لە کۆبوونەوەکەی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممەی پەرلەمانی لوبنان ١٠٠ نوێنەر بەشدار بوون کە ١٥ نوێنەریان خۆیان لە دەنگدان بە دەوڵەتی تازە ی لوبنان بوارد

«میقاتی» ٢٦ی ژوئیە لە لایەن «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنانەوە ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی کابینە. لوبنان لە ئوتی ساڵی ڕابردوو ھەتا ئێستا دەوڵەتێکی فەرمیی نییە و «حسان دەیاب» وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە چالاکیی دەنواند.

سەرپەیڤ