ئه‌یلوول 24, 2021 18:41 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمان لە لوبنان: خۆڕاگریی لوبنان و عێراق ئامانجێکی ھاوبەشیان ھەیە

«موحەممەد قدورە» ئەندامی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمان لە لوبنان پێی داگرت: ئامانجی ھەوڵەکانی خۆڕاگری لە لوبنان و عێراق ڕزگاریی فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاگەیاندنی خۆڕاگری، «موحەممەد قدورە» وتی: ئەوەی وا خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق و لوبنان ئەنجامی دەدات، لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئازادییە کە ئامانجەکەی ڕزگاریی فەلەستین و گەڕانەوەی سەربەرزانەی خەڵکی فەلەستین بۆ نیشتیمانی خۆشەویستیانە.

«قدورە» وتیشی: گەمارۆی نەتەوەکان و توندکرانەوەی گوشارەکان لە دژیان کە ئەمریکا لە ئاستی جیھاندا لەبەری گرتووە، شکست دێنێ.

ناوبراو جەختی کرد: گەلان ڕاپەڕیون و سیاسەتی پاوانخوازی و داگیرکاریی قەبووڵ ناکەن.

سەرپەیڤ