" نەعیم قاسم": سوتەمەنیی ئێران بوو بە هۆی تێکشکانی سەختترین قۆناغ لە بایکۆتەکانی لوبنان
جێگری حزبوڵڵای لوبنان وتی : سوتەمەنی ئێران کە بەیارمەتی حزبوڵڵا لە ڕێگەی سووریا گه یشتووەتە لوبنان، گرینگترین گەمارۆی لوبنانی تێکشکاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئەلعەهد ، شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی هەینی لە وتاردانێکدا وتی: لەوکاتەوە کە حزبوڵڵا لەلوبنان دەرکەوتووە ئەم وڵاتە بەهێزتر بووە.
جێگری سکرتیری گشتیی حزبوڵلای لوبنان وتی: سوتەمەنی نێردراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بووە هۆهەتا ئەمریکا لەگەڵ تێپەڕینی هێڵی گازی میسر لە سووریا بۆ لوبنان ڕازی بێت، هەرئەم مەسەلە بووە هۆی سەرلێشێواوی ئەمریکیەکان ودۆزێنەوەی چارەیەک بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ لوبنان.
لوبنان لە ئەنجامی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە یەک ساڵ ونێو لەمەوپیش لە گەڵ خراپ بوونی دۆخی ئابووری لەوان کەمبوونی سوتەمەنی ڕووبە ڕوویە وبزوتنەوەی حزبوڵڵا بۆ یارمەتی گەیاندن بۆ دابەزینی قەیرانی سوتەمەنی لوبنان لە ئێران یارمەتی وەرگرت.
سوتەمنی کڕدراو لە ئێران کە سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا وادەدی دابوو، پێنجشەممەی دوو حەوتەی ڕابردوو گەیشتە لوبنان.