ئه‌یلوول 26, 2021 21:20 Asia/Tehran
  • 5 فەلەستینی لە قودس و جەنین شەهید بوون

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیلی 5 فەلەستینیان لە قودس و جەنین شەهید کرد. تێلاڤیڤ لە ترسی هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدان لە سنوورەکانی غەززە کەوتە حاڵەتی ئامادەباش.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  ئەلعەهد، سەربازانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بەیت عەنان لە باکووری ڕۆژاوای قودس. دوابەدوای ئەو هێرشە پێکدادانی توند لە نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان ڕووی دا.

پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەمڕۆ یەکشەممە وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی سەربازانی زایۆنی لە قودس و جەنین کە بووە هۆی شەهید بوونی 7 هاووڵاتی فەلەستینی، ئەو جەنایەتەی لە درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین وەسف کرد.

هاوکات لەگەڵ ئەوە عەبدولەتیف قانوع وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: خوێنی شەهیدەکانی ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە قودس و جەنین وەکوو سووتەمەنی بۆ درێژەی شۆڕشی گەلی ئێمە دژ بە ئیسرائیلە.

 

سەرپەیڤ