تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 10:06 Asia/Tehran
  • ھاوسەری «ئیمام موسا سەدر» کۆچی دوایی کرد

میدیاکانی لوبنان باسی کۆچی دوایی ھاوسەری «ئیمام موسا سەدر» دامەزرێنەری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، «پەروین خەلیلی» ھاوسەری «ئیمام موسا سەدر» دامەزرێنەری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی شێعەکانی لوبنان و پارتی «بزوتنەوەی ئەمەل» کۆچی دوایی کرد.

«ئیمام موسا سەدر» ھاوڕێ لەگەڵ «شێخ موحەممەد یەعقوب و عەبباس بەدرەدین» ڕۆژنامەنووس ، ٣١ی ئاگۆستی ساڵی ١٩٧٨ لە ڕاەوتی سەردانێکی فەرمی یۆ لیبی کە بە پێی بانگێشتنی «موعەممەر قەززافی» سەرۆک کۆماری ئەو کاتی لیبی ئەنجامی گرت، ڕفێندراو بێ سەروشوێن بوو کە ھەتا ئێستاش چارەنووسی خۆی و ھاوڕێکانی دیار نییە.

دوو ساڵ لەمەوپێش ڕاپۆرتدەری لێژنەی فەرمیی توێژینەوە سەبارەت بە ڕفێندرانی ئیمام موسا سەدر لە ساڵگەڕ ڕفێندرانی دا ڕایگەیاند: ھێندێک زانیاری لە بەر دەست دایە کە وا دەر دەخات ھێشتا زیندووە.

سەرپەیڤ