تشرینی یه‌که‌م 07, 2021 15:02 Asia/Tehran
  • دیداری ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لەگەڵ «میشێل عەون» لە بەیروت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم بەرنامەی ڕاوێژی لە لوبنان دا چاوی بە «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کەوت.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیدارەکەیاندا جەختیان کرد لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی ھەڵس و کەوت و ھاوکارییەکانیان لە بواری ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری.

پرسی ڕاوەستان لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەی ڕژێمی زایونی و پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان لەو بابەتانەی دیکە بو کە لە دیدارەکەدا باسی کراوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە سەردانەکەی بۆ لوبنان لەگەڵ «نەبیە بڕی» سەرۆکی پەرلەمان، «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیران و « عەبدوڵڵا بوحەبیب» ھاوتای لوبنانیی خۆشی دیدارو وتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ