سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان : ئیمام خومەینی (رە) ، ساڵوگەڕی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلامی (دخ) کردە خاڵی یەکیەتی ویەکگرتوویی موسوڵمانان
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ساڵوگەڕی پڕخەیروبەرەکەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(دخ) لەسەر دەوری بێ وێنەی حەزرەتی ئیمام خومەینی( )بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەدی هێنانی یەکێتی ویەکگرتووی نێوان شیعە وسوننە جەختی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا بە پیرۆز کردنی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پیغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی محەممەدی مستەفا (دخ) ، ئیمام جەعفەری سادق و هاتنی حەوتەی وەحدەت لە هەموو موسوڵمانان ، جەختی کردەوە: لە بەرەکەتەکانی هەنگاوەکانی ئیمام خومەینی و وئاکام وئەنجامەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ئەمە بوو کە مەسەلەی ساڵهاتی لەدایک بوونی پێغەمبەری(دخ) کە بابەتی بەرناکۆکی نێوان موسوڵمانان بوو کردە خاڵی یەکگرتنەوە ویەکێەتی. سوننەکان دوازدەهەمی مانگی ڕەبیعولئەوەل وشیعەکان حەفدەهەمی ئەم مانگە بە ساڵوگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام دەزانن.
ئیمام خومەینی ڕە بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆی لە بانگخوازانی یەکیەتی ویەکگرتوویی لە جیهانی ئیسلام بوو، لەم مەسەلە بۆ یەکگرتوویی ونزیک بوونەوەی گروپە ئیسلامیەکان کەڵکی وەرگرت ومەودای نێوان ئەم دوو رۆژە واتە ١٢ هەتا ١٧ی ڕەبیعولئەوەلی بە حەوتەی وەحدەت ویەکێتی ناودێر کرد.
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆیدا ئاماژەی دایە ڕەنج وکوێرەوەری گەلێک کە نەتەوەی زۆڵم لێکراوی فەلەستین لەگەڵی ڕووبە ڕوویە و وتی: هیچ ئینسانێکی بیر ئازاد ناتوانێ سەبارەت بە فەلەستین ، گەلی زۆڵملێکراو وپیرۆازیەتیەکانیان کەمتە رخەم بێت.
سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا هەروەها بە ئاماژەدان بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە یەمەن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کرد بە جێگای مەحکوم کردنی قوربانیەکان لە یەمەن ، گوێ بۆ داواکاری وئیرادەی جەماوەری ملیۆنان یەمەنی رادێرێ.