تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 10:48 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک فڕگەی عەدەن لە باشووری یەمەن

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ پارێزگای عه‌ده‌نی باشوری یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ده‌روازه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی شاره‌که‌، زیاتر له‌ 12 (دوازده‌) که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه‌ش برینداربوون. 

 

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌کان، دوێنێ ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ ده‌روازه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن له‌ باشوری یه‌مه‌ن ته‌قیوه‌ته‌وه‌، که‌ خاڵێکی پشکنینی ئه‌منی له‌ نزیک هۆتێلی فڕۆکه‌خانه‌که‌ کردوه‌ته‌ ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 12 (دوازده‌) که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه‌ش برینداربوون.

تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی و ئه‌مبوڵانسه‌کانی فریاکه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی دیکه‌ی یه‌مه‌ن، گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌، برینداره‌کان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌، تاوه‌کو ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

به‌وته‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌ و به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش، ته‌قینه‌وه‌که‌ خۆکوژی بووه‌ و خۆکوژێک شۆفێری له‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کردوه‌ و له‌به‌رده‌م ده‌رگای چونه‌ ژوره‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ ته‌قاندویه‌تیه‌وه‌.

شاری عەدەن لە ساڵی 2015 وە بووەتە ناوەندی حکومەتی دەست لەکارکێشەوەی یەمەن.

سەرپەیڤ