تشرینی دووه‌م 03, 2021 09:01 Asia/Tehran
  • زیاد نەخالە: ڕژێمی زایونی ھیچ ڕێگایەکی بێجگە لە خۆڕاگریی بۆ نەھێشتووینەتەوە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای ئاماژە کردن بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری فەلەستین وتی: ھیچ ڕێگایەکمان بێجگە لە خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەم ڕژێمەدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلعەھد، «زیاد نەخالە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە سەردانەکەی میسری دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس وتی: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس تەنیا ھێرشەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر پیرۆزایەتییە عەرەبی و ئیسلامییەکان پەرە پێ دەدات.

نەخالە، وڵاتانی عەرەبی دەبێ لە باتی ھەوڵ دان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەدی، لە تەنیشتی کێشەی فەلەستین دا بن و لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین داکۆکی بکەن.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای سەردانی ڤاھیرەی پێتەختی میسر لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە زۆرێک لە پرسەکانی پەیوەست بە کێشەی فەلەستین وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ