دەنگوەرگرتنی فیفا سەبارەت بە ڕژێمی ئیسراییل
فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی فوتباڵ (فیفا) لە کۆبوونەوەی دواتری خۆی لە بانکۆک لە ١٧ی مانگی مەی داخوازی فدراسیۆنی فوتباڵی فەلەستین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتیی ئیسراییل لە فیفا دەخاتە بەر دەنگدانەوە.
فدراسیۆنی فوتباڵی فەلەستین بە ناردنی داواکارینامەیەک، خوازیاری دەنگ وەرگیران بوو سەبارەت بە وەلانرانی ڕژێمی ئیسراییل لە کۆمەڵگای فوتباڵ. فدراسیۆنی فیفا ئەم پێشنیارە لە کۆبوونەەی دواتری فدراسیۆنی دا لە شاری بانکۆک دەخاتە بەر دەنگدان.
فدراسیۆنی فوتباڵی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا کە مانگی مارسی ڕابردوو بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند کە لەو کاتەوە شەڕی غەززە دەست پێبووە، جگە لە خاپوور کرانی وەرزشگاکانی فوتباڵ" ٩٩ یاریزانی فەلەستینیش شەهید بوونە.
پێشتر لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی "جبرەییل ڕەجووب" سەرۆکی فدراسیۆنی فوتباڵی فەلەستین بۆ وەلانانی ڕژێمی زایۆنی لە ئەندامەتیی فیفا، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئیسراییل هەڕەشەی بەند و زیندانی لە جبرەیل ڕەجوب کرد.