May 15, 2024 11:30 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وێڕای ئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئێران و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەمان ڕایگەیاند، تاران بۆ دانوستانی جیددی لەگەڵ ئەو رێکخراوە، هۆگریی پێشان داوەو پەیوەندییەکانی دوولایەن دەتوانێ بچێتەنێو قۆناخێکی تازەوە.

رافائێل گرۆسی وتی: "من لە دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە باشتر وایە بڕێک هاریکاریمان هەبێ، تاران هۆگری وتووێژ لەبارەی بابەتە "جێی باسەکان"ـە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند، ئێران وئەمریکا هەروا درێژە دەدەن بە کراوەهێشتنەوەی "ڕێگایەکی دوولایەنە" بۆ دانوستانەکان. گرۆسی وتیشی: هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نیە کە پێشانی بدات ئێران بەرەو بەرنامەیەکی چەکئامێری هەنگاوی ناوە یان خەریکی پلان دانان لەوبارەیە.

بەقسەی گرۆسی، دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و بەرپرسانی ئێرانی لە کاتی گەڕانەوەی لە ئێران، هەروا بەردەوام بووەو درێژەی پەیوەندیی لەگەڵ ئێراندا زۆر گرینگە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم جەختی کردووە، هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی تۆکمەی"کۆنترۆڵ و چاودێریی" بەردەوام دەکاو پرسە بەجێماوەکانی کۆنترۆڵ و چاودێریش بە شێوازێکی پرۆفشناڵ و بێ لایەنگریی ئاژانس، چارەسەر دەکرێ.

سەرپەیڤ