تشرینی دووه‌م 04, 2021 18:46 Asia/Tehran
  • وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان: ناکشێمەوە

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وتی: لە پۆستەکەم ناکشێمەوەو ئەم ھەڵوێستەشم ناگۆڕدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەکانی نزیک لە «جۆرج قۆرداحی» وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان وتوویانە کە، قۆرداحی چاوەڕوانی پەیوەندییەکە لە لایەن «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیران و چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراوە ھەتا لە بارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی عەرەب و دەرەکی ئاگادار بێتەوە.

ئەم سەرچاوانە وتووشیانە: قۆرداحی دەیھەوێ زانێ ئایا لەکار کشانەوەی ھێندێک گەرەنتیشی بەدواوە دەبێت و وەھا ھەنگاوێک ھەڵوێستی ئەرێنیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارسی لێ دەکەوێتەوە یان نا، چونکو باوەڕی وایە کشانەوەی ھەڵوێستی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ناگۆڕێت و بێ سودە.

پێشتر «نەجیب میقاتی» داوای لە «قۆرداحی» کرد بوو کە ویژدان لە بەرچاو بگرێت و ھەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخەکە بکات و بەرژەوەندیی نیشتیمانیی لە ھەڵدانی دروشم پێ ئەوبەرتر بێت.

سەرپەیڤ