تشرینی دووه‌م 11, 2021 10:08 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی بەربڵاوی یەمەنییەکان دژی بنکەو بارەگای دەست درێژکارانی سەعودی

سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سوپای یەمەن ھەڵمەتێکی تایبەتیی دژی بنکەو بارەگای دەست درێژکارانی سەعودی ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: یەکەی موشەکیی یەمەن ھەڵمەتێکی ناوازەی لە «زەھرانی باشووری» لە ناوچەی عەسیر لە باشووری عەرەبستانی سەعودی، «ماریب»ی ڕۆژھەڵاتی سەنعاو ڕۆژئاوای «تەعیز» لە باشووری سەنعا ئەنجام داوەو موشەکەکان ڕێک ئامانجی خۆشیان پێکاوە.

سەرتیپ «یەحیا سەریع»  وتیشی: ھەنگی یەکەمی دەست درێژکارانی سەعودی لە «زەھرانی باشووری» بە سێ موشەکی باڵستیک کراوەتە ئامانج کە دوابەدوای ئەو ھەڵمەتە کۆمەڵێکی زۆر لە ئەفسەران و ھێزەکانی سەعودی کوژراون و یان بریندار بوونە.

«سەریع» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئوردوگای ڕاھێنانی دەست درێژکارانی سەعودی لە ڕۆژئاوای تەعیزیش درایە بەر دوو موشەکی باڵستیک

ئەم ڕاگەیاندنەی سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاتێکدایە کە ھاوپەیمانیی سەعودی ڕۆژی چوارشەممە بانگەشەی کرد بوو کە ئەو سێ موشەکەی لە خاکی یەمەنەوە تێیان گیراوە ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندووەتەوە.

سەرپەیڤ